كەنەدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر سزادانی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان دەردەبڕێت
  2021-05-08       501       

لەدوای ئەڵمانیاو ئەمریكا، كەنەدا نیگەرانی خۆی لەبارەی سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوان لە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق، لە تویتێكدا رایگەیاندوە"کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان."

باڵیۆزخانەكە جەختی كردۆتەوە كە "راگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسییە. ڕاگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگن بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر."

دوای پەسەندكردنی بڕیاری سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستانەوە، بڕیارەكە كاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لێكەوتۆتەوە.

ئەمریكاو ئەڵمانیا، كە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەدا ناویان ھێنرابو، لەگەڵ بڵاوبونەوەی بڕیارەكەدا هەمان رۆژ كاردانەوەیان نیشانداو نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە بڕیارەكە دەربڕی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×