2021-05-08   658     
له‌سه‌ر ناوهێنانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی گیراوه‌كانی بادینان، كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا هاته‌ده‌نگ و به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان كراوه.
ئاوێنه: له بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێردا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌به‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كان كه گوایه پاره‌یان له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا وه‌رگرتوه‌و وه‌ك شوێنی تاوانكاری ناوی هێناون، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كرد.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه، بڕیاری ئه‌و دادگایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پشتیوانیش له‌ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌كاربهێنێت و لێبووردنی گشتی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌ربكات.