وێنە..خۆپیشاندەران بەشێك لە كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا دەسوتێنن
  2021-05-09       826       

ئەمشەو یەكشەممە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە بەشێك لە كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا بەردا، ئەوەش چەند سەعاتێك لەدوای كوژرانی چالاكوانێكی مەدەنی شارەكە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو دوشەممە، دەیان خۆپیشاندەر لەبەردەم كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی كردوە بەرامبەر بە كوژرانی چالاكوانێكی شارەكەو ئاگریان لە كەرەفانەكانی پاسەوانی دەرەوەی كونسوڵخانەكە بەرداوە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە هێزە ئەمنییەكان روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوەو پێكدادان لەنێوانیاندا دروست بوەو لەهەردو بریندار هەن.

هەروەك هێما بۆ ئەوەش كراوە كە هێزە ئەمنییەكان دواتر توانیویانە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق كوژرانی ئیهاب وەزەنی، چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی لە هێرشێكی چەكداریدا لە كەربەلا راگەیاند.

چالاكوانانی شارەكە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانیان تۆمەتباركرد بە كوشتنی ئەو چالاكوانە، بەڵام دواتر كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە كەربەلا ئیدانەی كوشتنی ئەو چالاكوانەی كرد.

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×