تۆمەتبارێک لە سلێمانى بە ’’چەک و کامێراى نهێنی یەوە’’ دەستگیرکرا
  2021-05-18       506       


پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، بەتۆمەتى ئەوەى چەک و كامێرای نهێنی "ناسایی" بردووەتە شارەکەوە و  بەنیازبووە ساغی بكاتەوە.  

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێك كە چەكی نایاسایی‌و بێ مۆڵەت‌و كامێرایی چاودێریی نایاسایی هێناوەتە سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌ و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەتی نایاسایی‌و كامێرای چاودێری نهێنیدا، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.  

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ح، لەدایكبووی 1977) دانیشتوی قەزای ڕانیە بەبڕیاری دادوەر ڕأگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×