ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژ لەئیدارەی گەرمیان، رانیە، کۆیە و سەیدسادق و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامهزراندن دهكهن بهشێوهی ههمیشهیی و بهپێی ساڵانی خزمهت.
ئاوێنه: مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق دەستیانكرد بەهەڵدانی خێمە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و ئامادەنین كۆتای بەدەربڕینی ناڕەزاییەتیەكان بهێنن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
داواکارییەکانیان بریتین لە"دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان بەشەکاندا، ئەولەویەتیش بۆ ئەو وانەبیژانەی ساڵی خزمەتیان زۆرە. هاوكات رەچاو کردنی ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچون بەو مەرجەی وانەبێژی کردبێت لەکاتی دامەزراندندا".
مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشیان خستوەتەڕو، دامهرزاندیان مافی سەرەتاییانە و دەیانجار داوایان کردوە و لای هەمووان رونە کە مامۆستایانی وانەبێژ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بێ دابڕان کاری خۆیان ئەنجامداوە و لەهەمان کاتیشدا لەوپەڕی خراپی دۆخدا ژیان دەگوزەرێنن لە هەمو رویەکەوە.