کەمێک بەر لە ئێستا بازرگانێکی دیاری بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییەکان ئه‌مڕۆ له‌بونی ته‌رمێك له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه وشك ئاگاداركرانه‌وه، دوای گه‌یشتنیان به شوێنی روداوه‌كه ده‌ركه‌وت هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به‌ناوی (م، ر، م) مردوه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بوه و ده‌وترێت بازرگانه و له‌بازاڕی دۆلاری دۆلاره‌كه كاری كردوه.
ئەو بازرگانە ماوەک بەر لەئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووەو کاریگەری کردووەتە سەر مێشکی و بارودۆخی دەروونی تێکچووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ناوبراو دۆخی دارایی باشەو کاری ئاڵوگۆڕی دراوە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی.