لە عێراق 22 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-27       413       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بون لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات 22 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 44 هەزارو 319 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 611 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە 670 توشبویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 59 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 22 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە پێنج كەسیان لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 186 هەزارو 309 كەس و لەوانە 16 هەزارو 289 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 98 هەزارو 199 كەسیان چاكبونەتەوەو 71 هەزارو 821 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 444 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×