پۆلیسی راپەڕین
رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوڵاتییەك لەناو بازاڕی شاری راسنە،
بەدەستی خۆی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سوتاند، ئەوەش دوای ئەوەی پێیان وتوە، "ئۆتۆمبێلەكەی
كێشەی دزیاری هەیە."
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
هاوڵاتییەک بەناوی (س. ج. ف.) لەدایکبوی ساڵی 1972 کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی رانیەیە
لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سوتاند.
ئەوەشی
خستۆتەڕو"لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو بەهاوکاری
تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلەکەیان کوژاندەوە."
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەكە کرایەوەو
بەوتەی خۆی "دو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتوە ئۆتۆمبێلەکەی کێشەی دزیاری هەیە
و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردوە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە
یاساییەکانی نەکردوە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبێلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە
بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوە. لەئەنجامی هەڵچون و توڕەییدا
ئۆتۆمبێلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سوتاند."
ئەوەشی وتوە"لێکۆڵینەوە
لە ڕوداوەکە بەردەوامە."