مەحمود سەنگاوی: بە هاوسەرۆكانی یەكێتیم وت دنیا كاول ببێ یەك فیشەك بەرەو روی پەكەكە ناتەقێنم
  2021-06-12       1808       

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە رایگەیاند، لەبەردەم هاوسەرۆكانی یەكێتی وتومە، ئەگەر هەمو دنیا كاول بێت، ئامادە نیم یەك فیشەك بەرەو روی پەكەكە بتەقێنم. سەبارەت بە دۆخی یەكێتیش دەڵێت: "كەسوكاری شەهیدەكانمان، كەسوكاری كەمئەندامەكانمان، كەسوكاری پێشمەرگە دێرینەكانمان، كوڕی پێشمەرگە كوڕو كچی شەهید، هەمو دێن روبەڕو جنێومان پێ دەدەن و پێمان دەڵێن، دز، درۆزن."

ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی، لە رێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی كۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (لالە حەمە سەنگەری)، لە وتەیەكدا سەبارەت بە مەترسی دروستبونی شەڕی كوردو كورد وتی"ئێستاكە مەترسی شەڕێكی گەورەی نێوان پێشمەرگەو پەكەكە لە ئارادایە، وەختی ئەوە نییە ئێمە شەڕی یەكتری بكەین، بۆ نمونە شەش پێشمەرگەی پارتی شەهیدبوە، ئەوە كوڕی ئێمەن، ئەوانەیشی لە گەریلا شەهید بون، ئەوانەش كوڕی ئێمەن، هەرچەندە پەكەكە هەندێك لارو لوێری هەیە بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە شەڕی كوردو كورد بكەین و بچین كوڕی كورد بكوژین و بەكوشت بدەین لەپێناو ئەوەی دەوڵەتی تورك ئافەرینمان بكات."

ئەوەشی وت"دەبێت هەمومان بچینە سەر جادەو شەڕی براكوژی حەرام بكەین، شەڕی پەكەكە حەرام بكەین كە لەم كاتەیە شەڕی پەكەكە مەترسییەكی گەورەیە لەسەر میللەتەكەمان. من وەك خۆم دژی ئەوەم و لەبەردەم هاوسەرۆكانی یەكێتی وتومە، ئەگەر هەمو دنیا كاول بێت، من ئامادە نیم بڕۆم یەك فیشەك بەرەو روی پەكەكە بتەقێنم."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەحمود سەنگاوی سەبارەت بە دۆخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی"ئەو یەكێتییە گەورەیەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، حكومەتەكانی ناوچەكەی بە گیر هێنابو، ئێستا وای لێهاتوە لە بازاڕ، ئەوەندەی خەڵك جنێومان پێدەدات، نیو ئەوەندە خەڵك وەسفمان ناكات."

وتیشی"رۆژانە دەبیستم كادرو پێشمەرگە ئەتۆرێن و پەیوەندی بەلایەنی ترەوە دەكەن، ئەوە عەیب و شورەییەكی گەورەیە بۆ ئێمە، دەبێت چارەسەری كێشەكانمان بكەین."

بەپێی قسەی مەحمود سەنگاوی "یەكێتی نە بەرنامەكەی تێكچوەو نە حزبێكی خراپە، ئەوەی خراپی كردوە ئێمەین. ئەوەی وایكردوە جنێوی پێبدەن، ئێمەین. ئەوەی ئیش ناكات ئێمەین. ئەوە ئێمەین نەمانتوانیوە ئەركەكانمان جێبەجێ بكەین بۆیە یەكێتی وای لێهاتوە."

وتیشی"كەسوكاری شەهیدەكانمان، كەسوكاری كەمئەندامەكانمان، كەسوكاری پێشمەرگە دێرینەكانمان، كوڕی پێشمەرگە كوڕو كچی شەهید، هەمو دێن روبەڕو جنێومان پێ دەدەن و پێمان دەڵێن، دز، درۆزن."

ئەوەشی خستەڕو"دەستەگەری بەڵای گەورەی بۆ ئێمە دروستكرد، ئێستاش بۆنی دێت، هیوادارم وازی لێ بێنین، ئێمە 30 ساڵە تەكەتول دەكەین و هیچ بەرهەمی نەبوەو هەر دەستبەرداری نابین، ئومێد دەكەم وازی لێ بێنین."

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی"تا ئەو كاتەی دەوڵەتانی دنیا پێیان وابێت پێویستە ئێمە ببینە دەوڵەت، ئەوا 100 ریفراندۆمیش بكەین نابینە دەوڵەت. بۆیە دەبێت هەوڵبدەین لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین چونكە دۆخی كورد لە ئێستادا لەوپەڕی خراپیدایە."


زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×