بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
  2021-06-22       345       
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەك پشتیوانی و ئاسانكارییەك بۆ قوتابیان، بڕی كارەبا زیاد دەكەین.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەك پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ قوتابیان بڕی 300 مێگاوات كارەبایان زیاد كردووە.

بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەكاركەوتنی دوو وێستگەی دیكەی گازی لە هەولێر بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات كەمبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە یەكەم تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكرد و بەهۆی بەرزبوونەوی پلەكانی گەرماش داوا دەكرێت بەردەوام كارەبا بە هاووڵاتیان و بەتایبەت خوێندنگەكان بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×