شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوەوە ڕونکردنەوە دەدات
  2021-06-22       1863       
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند، “کچەکەم تەقەی لە کەس نەکردووە و هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لەو کردووە، بۆیە کچەکەم دەبێت سکاڵا تۆمار بکات”.

ئاوێنە: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، ” رووداوەكەی شەوی رابردوو كۆتایی هاتووە و كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام خەڵكانێك دەیانەوێت گەورەی بكەن”.

جێگری سەرۆکی هەرێم وتوشیەتی، ” لەو ڕوداوەدا هەركەسێک لەلایەن دادگاوە داوا بكرێت، پێویستە بچێتە بەردەم دادگا و كەس لەسەرووی یاساوە نییە”.

هەر سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی شێخ جەعفەر وتوشیەتی، ” كەسانێك دەیانەوێت كێشەكە گەورەتر بكەن و نان و پیازی پێوە بخۆن و بۆ مەرامی خۆیان بەكاری بهێنن، رووداوەكە بەوشێوەیە نییە و كۆنتڕۆڵكراوە و كۆتایی هاتووە”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×