لە هەولێر دەست بە تۆماری نوێی خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان دەكرێت
  2021-06-24       663       

بەڕیوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، بڕیاردرا خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکانی سنوری پارێزگاكە تۆماربکرێن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی بازرگانی بەشەخۆراکی زیاتریان بۆ دابین بکرێت. هەروەها ئەو مەرجانەش ئاشكرادەكات كە پێویستن بۆ ئەوەی خێزانێك بە هەژار دابنرێت و تۆماربكرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لە زاری یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێرەوە رایگەیاند، بۆ ئامادەکردنی لیستێکی نوێی خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان ڕوپێوێکی نوێ دەستپێدەکەین و لەڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە لیستەکە ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی دەکەین تاوەکو بەشەخۆراکی زیاتر بۆ خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان دابین بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر وتیشی، ئێستا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ساڵانە دو بەشەخۆراکی زیاتر بە بەشێک لە خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان دەدرێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی بازرگانی عێراق کردوە ئەو هەنگاوە هەژارو کەمدەرامەتەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، ئەوانیش داوای لیستیان کردوەو لەسەر ئەو بنەمایەش وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لیستی ناوەکانیان بۆ ئامادە دەکات.

باسی لەوەش کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاو قایمقامیەت و بەڕێوەبەری ناحیەکان ناوەکان دەنوسین و لەماوەی 20 رۆژدا تەواویان دەکەین.

لەبارەی ئەو مەرج و پێوەرانەی بۆ تۆمارکردن دانراون ئاشکرای کرد، خێزانەکان لەسەر بنەمای هێڵی هەژاری وەردەگیردرێن، واتە هەر خێزانێک داهاتی کەم بێت بەشێوەیەک بۆ هەر ئەندامێکی خێزان کەمتر لە 100 هەزار دینار بێت بە هەژار لەقەڵەم دەدرێت و ناوی خێزانەکە تۆمار دەکرێت.

رونیشیكردەوە"بۆ نمونە ئەگەر خێزانێک لە دو کەس پێکبێت و داهاتی لە 200 هەزار کەمتر بێت ئەوا بە هەژار ئەژمار دەکرێت، ئەگەر خێزانێک سێ کەس بێ و داهاتی لە 300 هەزار کەمتر بێت ئەوا بە هەژار دادەنرێت و بە هەمان شێوە ئەگەر خێزانێک چوار کەس بێت دەبێت داهاتەکەی کەمتر بێت لە 400 هەزار دینار و بەم شێوەیە تا دوایی."

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، ئەو هەڵمەتە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە تۆمارکردنی ناوەکاندا رەچاوی باری کرێچی و ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن دەکرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×