لاهور شێخ جەنگی: ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی‌و تورکیاو پیاوەکانیانە لەناو یەکێتی
  2021-07-15     

لاهور شێخ جەنگی، سەبارەت بەروداوەکانی ئەمدواییەی ناو یەکێتی رایگەیاند "ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی‌و تورکیاو پیاوەکانیانە لەناو یەکێتی".


ئاوێنە:لەكۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند "شەرعیەتم لە كۆنگرە وەرگرتووە، بۆیە بەردەوامم لەپۆستەكەم تا كۆنگرە".

راشیگەیاند "ناچارم ئەمشەو پەیامێکی تووند بڵاو بکەمەوە لەسەر ئەوەی دژم ئەکرێت، ئەگەر ئەمە نەکەم ڕەنگە سبەینێ فەرمانی دەستگیرکردنیشم بۆ دەربکەن".

لاھور شێخ جەنگی جەغتی لەوەش کردەوە "ئەگەر ئەو کەسانەی لە ناو یەکێتی میلیشیایان ھەیە و لە ڕابردودا ھێرشیان کردە سەر ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی، ھێرش بکەنە سەرم ئامادە نیم ھیچ کەسێک بە کوشت بدەم تەنانەت پاسەوانەکانیشم. ئامادەشم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرم‌و دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم، ملم لەموو باریکترە بەرامبەر هەرشتێک دەیانەوێت تۆمەتبارم بکەن پێی".

لەبارەی گرژییەكانی ئێستای ناو یەكێتیش، لاهور وتی "ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی و تورکیا و پیاوەکانیانە لەناو یەکێتی، هەفتەیەک لەمەوبەر خەمیس خەنجەر سەردانی کردم‌و پێیوتم ئەردۆغان وتویەتى لاهور کۆتایی هاتووە، منیش پێموت چى دەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەر وایە با ساروخەکە کەمێک گەورە بێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت".

 

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×