شانەی راگەیاندنی ئەمنی دوایین ئاماری كوژراو بریندارانی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری ئاشكراكرد
  2021-07-20       338       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاشكرایكرد، لە تەقینەوەكەی شەوی رابردوی ناوچەی سەدر لە بەغدا، 30 كەس كوژراون و زیاتر لە 50 كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكی نوێدا وتویەتی، دوای لێكۆڵینەوەو راپۆرتی تەكنیكی شارەزایانی تەقینەوەكان و بەڵگەكانی تاوانكاری و پشكنینی شوێنی روداوەكە، دەركەوتەوە تەقینەوەكە خۆكوژی بوەو خۆكوژێك لەڕێگەی پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامی داوە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لە تەقینەوەكەدا 30 هاوڵاتی كوژراون و زیاتر لە 50ی دیكەش برینداربون.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی رابردو شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق وتبوی، تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراوە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×