وەزارەتی تەندروستی: شەپۆلی هەڵكشانی كۆرۆنا بەخێرایی لەکوردستان دەستیپێكردووە
  2021-07-21       606       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری كراوە بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی پلانەكانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆڕۆنا و كردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئامادەكاری كراوە بۆ خستنەبواری جێبەجێكردنی پلانەكانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی كۆڕۆنا و كردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشی كۆڕۆنا لەمیانی ئامادەكاریەكانی بەرەنگاربوونەوی شەپۆڵ و هەڵكشانی ئێستای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە بە خێرایی و ئاستێكی بەرز دستیپێكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاردرا بە ڕێزبەنكردنی نەخۆشخانەكان بەگوێرەی ئامادەیی و ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی نەخۆشان و ئامادەباشی لە تەواوی پێداویستیەكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێر و كارگە و پێداویستیەكانی ئۆكسجین.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×