سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی: پلاسخارت رۆڵی پیشەیی خۆی بەزاندوەو بۆتە كارتێكی سیاسی
  2021-07-22       634       
مانگی 9ی 2020، دیدارێكی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق.

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رەخنە لە رۆڵی جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق دەگرێت و دەڵێت: رۆڵە پیشەییەكەی خۆی بەزاندوەو بۆتە كارتێكی سیاسی.

ئاوێنە: فالح فەیاز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"پێمانوایە پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، رۆڵە پیشەییەكەی خۆی بەزاندوەو بۆتە كارتێك لەناو گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا."

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا روی دەمی كردۆتە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وتویەتی"ئێمە پێویستمان بە رۆڵە نێودەوڵەتییە پیشەییەكەتانە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق."

فەیاز، تویتەكەی خۆی بە هاشتاگی "بەڵێ بۆ سەروەری عێراق" كۆتایی پێ هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×