كازمی گەیشتە واشنتۆن
  2021-07-25       428       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە واشنتۆنی پایتەخت ئەمریكاو بڕیارە سبەی دوشەممە لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی كۆببێتەوە.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارە لەمیانی سەردانەكەیدا چاویشی بە نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بكەوێت.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی دوشەممە، بەیاننامەی كۆتایی خولی چوارەمی گفتوگۆ ستراتیژییەكانی نێوان ئەمریكاو عێراق دەربچێت و خشتەیەكی زەمەنی بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتایی ئەمساڵ لە خۆبگرێت.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×