وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ وەرگرتنی
ڤاكسینی دژە كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن و جەختیش
دەكاتەوە كە هەمو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی
پێشوەختەو گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا
وتی، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە پێویستە هاوڵاتیان ناوی خۆیان
لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).
وەزارەتەكە وتوشیەتی"بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختەو بێ گەڕانەوەی
نامەی ڕۆژو ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو
كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و
ئاگاداردەكرێنەوە."
جەختیشی كردۆتەوە
كە "بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی
ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی."
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"هەمو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت
بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت."