ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 2924 توشبو، 20 گیانلەدەستدان
  2021-07-30       401       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 924 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 20 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە نۆیان لە دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 19 هەزارو 455 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك دو هەزارو 924 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 276 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 9 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×