پۆلیسی دهۆك: هاوڵاتییەكی سودانی لە بەردەڕەش بەتۆمەتی جادو و فێڵكردن دەستگیركرا
  2021-08-19       363       

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، هاوڵاتییەكی سودانی بەناوی "نەسرەدین سودانی" بەتۆمەتی "جادو و فێڵكردن" لە خەڵك لەلایەن ئاسایشی بەردەڕەشەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: هێمن سلێمانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"نەسرەدین سودانی، كە بۆ ماوەیەكی درێژە لە بەردەڕەش كاری جادوگەری دەكات و فێڵ خەڵك دەكات، دوێنێ لەدوای كۆكردنەوەی زانیاریی بە تۆمەتی فێڵكردن لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی بەردەڕەشەوە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراو رەوانەی دادگا كرا."

بەپێی قسەی هێمن سلێمان "رۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانی ناوبراویان كردوە بۆ نوسینی نوشتە."

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە ناوبراو دوای دەستگیركردنی "دانی بەتاوانەكەیدا ناوە."

بەگوێرەی زانیارییەكان نەسرەدین سودانی ماوه‌ی 26 ساڵە لە ناحیەی "روڤیا"ی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك نیشتەجێیەو هاوسه‌رگیریشی ھەر لەو ناحیەیە لەگەڵ ئافرەتێكی ناوچەكە كردوه‌.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×