سودە تەندروستیەکانی ئارەقەکردنه‌وه‌
  2021-09-10       2892       
د‎. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
‎پسپۆر و مامۆستای فسیۆلۆجی پزیشکی

ئارەقەکردن پرۆسەیەکی فسیۆلۆجیە دەرئەنجامی گەرماو ماندوبونی جەستەو هەندێک  گۆڕانکاری دەروونی وەک شەرم و ترس و دڵەڕاوکێ ڕوودەدات. ڕێژەو قەبارەی ئارەقەکردن لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازەو پەیوەندی بەچەند فاکتەرێکی بۆماوەیی و جەستەیی هەیە.

سوودە تەندروستیەکانی ئارەقەکردن:

١. ڕاگرتنی هاوسەنگی « پلەی گەرما» لە جەستە بە سارکردنەوەی ناوەوە.

٢. ڕاگرتنی هاوسەنگی« ئاو »لە جەستە بە دەرکردنی بەشێک لە ئاوی زیادە وەک ئارەقە لە پێست.

٣. ڕاگرتنی هاوسەنگی «خوێ »، وەک سۆدیۆم و کلۆراید و پۆتاسیۆم ، لە جەستەدا بەو شێوەیەش بەشدار دەبێت لەباڵانسی خوێ لە ناو خوێن و جەستە کەوا کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر کاری ماسوولکەکان و دەمار و دڵ.

٤. ئارەقەکردن بە هۆی مەشق و جووڵەی جەستەیی سووری خوێن چالاک دەکات وە بەو شێوەیەش«  بەرگری» جەستە و فیزیکی جەستە چالاک تر و تەندروستر دەبێت.

٥. ئارەقەکردن بەشێک لە «ژەهر و کانزا قورسە بە زیانەکانی ناو جەستە دەردەکات»  و بەو شێوەیەش ڕژێنەری ئارەقە وەک گورچیلە ی سێیەم وایە.

٦. ئارەقە ، بە هۆی سیفەتە فیزیایی و کیمیایی و باێۆلۆجیەکانیەوە  ,توانای « لەناوبردنی زۆر لە بەکتریا » و مایکروبە زیان بەخشەکانی هەیە.

٧. ئارەقە کردن ی دوای ماندوبوونی جەستەیی سوودی زۆرە بۆ «رێکخستنی سووری مانگانەی ئافرەتان ».

٨. ڕۆژانە ئارەقە کردن ئەگەری تووشبوون بە « نەخۆشی ئەڵزایمەر ، لەبیرچوون، کەمدەکاتەوە » ( بە پێی هەندێک سەرچاوە ) .

٩. ئارەقە کردن تێنواتی زیاد دەکات وە بەو شێوەیەش ئەو مرۆڤە ئاو زیاتر دەخواتەوە «گورچیلەکان چالاکتر دەبن» وە کەمتر تووشی هەوکردن و بەرد دەبن.

١٠. ئارەقە کردن بۆ «کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و خەمۆکی »و چەندین کێشەی دەروونی زور به سوودە.
بۆیە، بەشێوەیەکی گشتی، ئەو کرێکارو مرۆڤە چالاکەکان‌و بەجوڵەکان تەندروستی و بەرگریان باشترە لەوانەی دانیشتوون و ئارەقە ناکەن.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×