د.سەباح هەورامی: هەندێک کەس دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناش توشی ڤایرۆسەکە دەبن
  2021-09-14       352       

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "هەندێک کەس دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناش توشی ڤایرۆسەکە دەبن".

ئاوێنه‌: لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک بەڕۆژنامەنوسان، دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "هەندێک کەس دەڵێن دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبن، ئەو بابەتە ڕاستە، بەڵام ڤاکسین ڕێژەی مردن بەڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە".

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، "خۆکوتان کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبون‌و مردن بەکۆرۆنا".

لەماوەی ڕابردودا ژمارەیەک هاوڵاتی دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبون، ئەوەش نیگەرانیی‌و دوودڵی لای هاوڵاتیان دروستکردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×