2021-09-16   392     
پۆلیسى هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى كه‌سێكى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ئه‌وشاره‌داو وته‌بێژى پۆلیسیش ده‌ڵێت:"لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى ده‌كرێت".
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، "ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبونی تەرمێک لەهۆتێل (سۆما) لەشەقامی سوڵتان مزەفەر".
وتیشى:"دوای چونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست‌و دەستکرا بەلێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێکه بەناوی (أ. أ. م)، تەمەن 52 ساڵ بەڕەگەز عەرەبەو خەڵکی موسڵە".
وه‌كو وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر باسیكردوه، ئه‌وكه‌سه لەبازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاریكردوه‌و بەتەنها لەو هۆتێله‌دا ژیاوه، "تەرمەکەى ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوه بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە كراوه‌ته‌وه".