یەکێتی و هاوپەیمانی نیشتیمانی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
  2021-09-16       658       


یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەمڕۆ لەئاستی باڵا لەسلێمانی کۆبونەوە و رایانگەیاند، هەردوو رێککەوتون لەسەر ڕاگۆڕینەوە و هەماهەنگی لە پرسە سیاسییەکانی جێگەی بایەخی هەردولا، هەروەها رێککەوتون لەسەر سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی "دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتودا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان  و ئارام قادر سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان  و فراوانکردنی چەتری ھاوپەیمانی لە داھاتوودا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×