كارتی زیرەكی ڤاكسین بۆ بەكارهێنەران دروست دەكرێت
  2021-09-23       1417       
تەندروستی هەولێر دروستكردنی كارتی زیرەكی ڤاكسینی بۆ بەكارهێنەرانی دەستپێكرد.

ئاوێنه‌: د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: ئامانج لە دروستكردنی كارتی زیرەك بۆ بەكارهێنەرانی ڤاكسین ئاسانكاریە بۆ خودی بەكارهێنەران بەتایبەت بۆ ئەوكاتانەی گەشتی دەرەوە دەكەن، چونكە ئەوكارتەی باوەڕپێكراوە و هەڵگری كارتەكە بۆ هەركوێ‌ بچێـت بەم كارتە دەزاندرێت كە ڤاكسینی وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتیشی: هاوكات سودێكی تری كارتەكە بۆ خودی وەزارەتی تەندروستیە بەمە دەزانێت ڕێژەی چەندی هاوڵاتیان ڤاكسینیان وەرگرتووەو چەندیش ماون ڤاكسین بەكاربهێنن، ئاشكراشیكرد بۆ دروستكردنی هەر كارتێك بڕی 5 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×