راوێژكاری كازمی: كۆنگرەكەی هەولێر تێناپەرێت
  2021-09-25       922       

موشریق عەباس، راوێژكاری سیاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند كۆنگرەكەی هەولێر بەسەر هوشیاری گەلێكدا تێپەڕ ناكات سەرجەم هەوڵە هاوشێوەكانی ئاشكرا كردبێت.   
  
ئاوێنه‌: موشریق عەباس لە تویتێكدا دەڵێت: رەتكردنەوەی كۆنگرە گوماناوییەكەی هەولێر هەڵویستێكی سروشتی و مێژوییە، چونكە میلی كاتژمێری گەلی عێراق بەرەو ئیسرائیل و جێگەی دیكە نییە بەڵكە بەرەو عێراقە.   

هەروەها دەڵێت: تێكەڵكردنی كارتەكان لەكۆنگرەیەكی خراپدا بەسەر هوشیاری گەلێكدا تێناپەرێت كە سەرجەم هەوڵە هاوشێوەكانی ئاشكرا كردبێت و سەلماندبێتی رەسەنایەتی بۆ موزایەدەكردن نییە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×