2021-09-28   736     
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌رزی په‌تا گواستراوه‌كانه، مه‌ترسیی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له ئارادایه، هه‌ر بێباكیی و خه‌مساردییه‌ك خۆت و هه‌مومان ڕوبه‌ڕوی مه‌رگێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌یته‌وه.
ئاوێنە: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كردوه رایگه‌یاند، "به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌و مه‌ردانه‌ی هه‌موان، ژماره‌یه‌كی زۆر‌و پێویستی ڤاكسینمان دابینكردوه، ژماره‌ی بنكه‌كانمان بۆ پێدانی ڤاكسین له ناوشاری سلێمانیدا بۆ 13 (سێزده) بنكه زیادكردوه‌و تیمی گه‌ڕۆكمان بۆ فه‌رمانگاو شوێنه گشتیی و تایبه‌ته‌كان پێكهێناوه، له هه‌مو قه‌زاو ناحیه‌یه‌كدا بنكه‌ی ڤاكسینپێدانمان كردوه‌ته‌وه، تكاو داوای خه‌مخۆرانه‌تان لێده‌كه‌ین ناوی خۆتان تۆماربكه‌ن و بچن ڤاكسین وه‌ربگرن، خۆتان و كه‌سوكارتان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی له‌م په‌تا كوشنده‌یه بپارێزن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پاییزه؛ وه‌رزی په‌تا گواستراوه‌كانه، مه‌ترسیی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له ئارادایه، هه‌ر بێباكیی و خه‌مساردییه‌ك خۆت و هه‌مومان ڕوبه‌ڕوی مه‌رگێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌یته‌وه، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن له ده‌ستده‌ده‌یت، ڤاكسینكردن ته‌نها ڕێگای خۆپاراستنه، خۆپاراستنیش تاكه ڕێگای ده‌ربازبونه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "هه‌مو بنكه‌و تیم و داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان چاوه‌ڕوانی هاتنی خێرتانن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه له خزمه‌تتاندابن، بێبه‌رامبه‌رو بێقه‌ره‌باڵغیی و ڕیزگرتنێك ژه‌مه ڤاكسینی خۆتان؛ پێببه‌خشن، وه‌رن بێدودڵیی ڤاكسین وه‌ربگرن، ژیان له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن".