قاچاغچییەكی كورد كە بڕی ١٢هەزار پاوەندی لەهەر كۆچبەرێك لەفەڕەنساوە بۆ بەریتانیا وەرگرتوە ١٠ ساڵ زیندانی كرا
  2021-10-09       3067       
ئا: كاوەڕەش


"ن.م"ی تەمەن ٣٤ساڵ دانیشتوی شاری هۆڵ، لەبەریتانیا، بەتاوانی بازرگانی كردن بەسەدان  پەناخوازی نایاسایی و پەڕاندنەوەیان بەبەلەم لەكەناڵی ئینگلزیدا، لەلایەن دادگای شاری (هۆڵ)وە بۆ ماوەی ١٠ساڵ، زیندانی بۆ بڕایەوە.


ڕۆژنامەی یۆركشێر پۆست، ئەو كوردە عێڕاقییەی بەقاچغچیەكی چاوچنۆك ناساندوە، لەوەرگرتنی بڕی ١٠ بۆ ١٢هەزار پاوەند لەبەرامبەر بەقاچاغ پەڕاندنەوەی سەدان كۆچبەری نایاسایی  لەبەندەری ئینگلیزیدا، بۆ خاكی بەریتانیا.
بەگوێرەی بەڵگەكانی بەردەم دادوەر، ئامێرێكی نهێنی لەماڵەكەیدا بوە كە لەڕێیەوە پۆلیس، تەواوی گفتوگۆو پەیوەندیەكانی دەربارەی بەقاچاغ پەڕاندنەوەی پەناخوازان، لێییەوە گوێبیست بووە.
"ن.م" كەكوردێكی عێراقییە، پاش گەیشتنی بە بەریتانیا لە مانگی نیسانی 2019دا بەڕێگای قاچاغ، گوتویەتی، خۆی لەناو لۆریەكی بارهەڵگردا شاردۆتەوە بۆ ئەوەی بگاتە بەریتانیا، لەبەرامبەردا بڕی ٢هەزار پاوەندی داوە بەقاچاغچیەكان، پاشان داوای مافی پەنابەریەتی كردوە.
بەڵام بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لەگفتگۆكانیدا تۆماركراون و دوای سێ مانگ، لەماڵەكەیدا لەشاری هۆڵ گیراون، دەركەوتوە كە ئەو قاچاغچییەكی پێشوی چالاكی نێو ئەوروپا بوە، پلانی بەقاچاغ هێنانی سەدان كۆچبەری نایاسایی هەبووە، كە لەداهاتوودا بیانپەڕێنێتەوە بەریتانیا.
وەك ڕۆژنامەكە باسی دەكات، ناوبراو بڕێکی زۆری پارە، بۆ ماڵەوە حەواڵە كردوە لەعێراق،  لەچەند تۆمارێكدا گوتویەتی، مانگەكانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، باشترین كاتن بۆ بازرگانی كردن  بەكۆچبەرانەوە.  هەرلەتۆمارەكانی بەردەستی پۆلیسدا دەڵێ، ئەگەر ئەو سێ مانگە، تەنها ئیشی قاچاغ بكەی،ئەوا باخەڵت پڕ دەبێ.
لە تۆمارێکی تردا "ن.م" بەهاوبەشەكانی دەڵێ، ئافرەتی زۆریشی پەڕاندۆتەوە بەقاچاغ، دەڵێ; سوێند بەخوا دەتوانم بڵێم زیاتر لەسەد كەسم زیاترم هێناوە.
"ن" لەكاتی هەوڵی  ڕێکخستنی بەقاچاغ هێنانی دەیان کەس بە بەلەمێکی بچووک لەسەر كەناڵی ئینگلیزیی، لەمانگی تشرینی دووەمی 2019 دەستگیرکراوە.
هەرچۆنێک بێت، پلانەکانی ئەو كاتێك ئاشكرا بوون، كە لەگەڵ كەسێكی هاوڕێی كێشەی بۆ دروست دەبێت، كاتێك بڕی  6500 پاوەندو بزوێنەرێکی بەلەم و 21 چاكەتی فریاگوزای بڕیاربوە لەهۆڵەندا بۆ هەڵبگریت.
داواکاری گشتی، لەشاری هۆڵ، پاول میشێل، ڕۆژی هەینی بە دادگاکەی وت "ن.م بەشێوەیەکی زۆرتوند، توڕە بووە و ژمارەیەکی زۆر تەلەفۆنی هەڕەشەئامێزی بۆ هاوەڵەکانی كردوە دەربارەی لەدەستدانی بەلەمەکەو پارەكانی. ئەوەش بۆیە هۆی ئەوەی كە پلانی هەوڵی پەڕینەوە وەجبەكەی، لە 15ی تشرینی دووەمی  2019،سەرنەگرێی و دواتر خۆی دەستگیراو و تاوانبار کرا  بەهێنانی کۆچبەری نایاسایی".
بەپێی چەند بەڵگەیەكی دیكەش، كە لەمۆبایلێكدا لەماڵەكەی لەشەقامی، وەتەرلوو، لەشاری هۆڵ دەستی بەسەردا گیراوە، 241 وێنەی بەلەم و کەلوپەلی پەڕینە بەبەلەم و 87 وێنەی نەخشەو 37 وێنەی شاشەكەی كە دۆخی کەشوهەوای لەکەناڵی ئینگلیزی پیشانداوە ،تێدا دۆزراوەتەوە.
لەكاتی دادگایی كردنەكەیدا دادوەر، جۆن تاکرای، گوتی دادگا ناتوانێت ئەو نەهامەتییانە پشتگوێ بخات، کەبەهۆی کۆچی نایاساییەوە دروست بووە و هەروەها مەترسییەکی گەورە بۆ ژیانی كۆچبەران دروست دەكات، بەوەی هەوڵداوە بەپەڕاندنەوەی كۆچبەران بەکەناڵی ئینگلیزدا، كەڕێڕەوێكی گواستنەوەی كەشتیە بازرگانییەكانە.
دادوەر  ئەوەشی گوتوە، كە تۆ پێشتر شێوەیەکی نهێنی سەدان کەست بەقاچاخ گواستۆتەوەو وتیشی "بێشک ئۆپەراسیۆنی قاچاغچییەتی تۆ، بەردەوام دەبوو، ئەگەر ئێستا ئاشكرا نەبوای.
 تۆ كەسێكی چاوچنۆك بویت و دەربەستی ژیانی كۆچبەران نەبویت، بەوەی پێت گوتون، ڕێگای دەریا هیچ مەترسیەكی نیەو ئاسانە، لەكاتێكدا ئەو كەناڵە، ڕێڕەوێكی جەنجاڵی كەشتیەكانەو تۆش بێ هەبوونی نەخشەی ڕێڕەوی دەریایی، ژیانی ئەوانت خستۆتە مەترسیەوە، تەنها بۆ دەست كەوتنی پارەی زۆرتر."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×