ڕەوتی حیکمە: دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەو سێ ئاڵنگارییە ڕوبەڕوی پرۆسەکە دەبێتەوە
  2021-10-12       863       
ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی بەسەرۆکایەتیی بەعەممار حەکیم کە لەهەڵبژاردنەکاندا بەشێکبوو لەهاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجەمەکانی هەڵبژاردن، سێ ئاڵنگاریی ڕوبەڕوی پڕۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمجارە دەبێتەوە".

ئاوێنە: فادی شەمەری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"لەدوای بەفەرمی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، سێ ئاڵنگاریی ڕوبەڕوی پرۆسەکە دەبێتەوە کە یەکێکیان بریتییە لەتێپەڕاندنی هەڵبژاردنەکان‌و دوه‌میان قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە بەشداربوەکان بێ دەربڕینی گومان لەئەنجامەکان".

هەرچی ئاڵنگاریی سێیەمە بەلای شەمەرییەوە بریتییە لەسروشتیی ئەو هاوکێشە سیاسییەی لەدوای هەڵبژاردنەکان لەعێراقدا دروستدەبێت، کە بەلای هاوڵاتیانەوە بەگرنگییەکی زۆرەوە لێی دەڕوانرێت".

بەرپرسەکەی ڕەوتی حیکمە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوای هەموو ئەو ڕوداوانەی لەماوەی ڕابردودا ڕویانداوە هەر لەئەنجامدانی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان‌و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی‌و گۆڕینی یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، لەئێستادا هاوڵاتیان چاویان لەهاوکێشەیەکە تێیدا عێراق ببێتە هێزێک کە توانای تێپەڕاندنی سەختییەکانی هەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×