2021-10-13   1942     
ژمارەی کورسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێشتر 17 کورسی بۆ دانرابوو، بۆ 16 دابەزی، هەروەها ژمارەی کورسییەکانی یەکگرتووش کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان چوار کورسی بوون، بۆ سێ دابەزی.
ئاوێنه: لە بازانەی دووی دهۆکیش، کاندیدێکی پارتی بەناوی عەبدولواحید ئەحمەد پێش کاندیدەکەى یەکگرتوو بەناوی عومەر کۆچەر کەوت، عومەر کۆچەریش بەهۆی سیسمی کۆتا دەرناچێت و کاندیدێکی ژن بەناوی زوزان عەلی دەچێتە پەرلەمان.
شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان سڕینەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى لەسەر پێگەى فەرمى ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە ئەو پرسە پەیوەستە ئەنجامى 8574 سندوقەوە کە بۆ ئەنجامەکان زیاد دەکرێن.
وتیشى "ئەنجامەکان دوبارە بڵاودەکرێنەوە لەسەر پێگى فەرمى لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا، دواى وردبینى و زیادکردنى ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان".
بەوتەى سەرچاوەکە، 3681 سندوق کێشەى تەکنیکیان هەبووە لە رۆژى دەنگدان، لە چوارشەممەوە بەشێوەى قۆناغ بەندى دەکرێنەوە و دەنگەکانیان دەژمێردرێن لەبەرچاوى دەزگاکانى راگەیاندن و نوێنەرانى حزبەکان و کاندیدان لەناوچەى سەوز.
جەختیشیکردەوە، ئەنجامى ئەو سندوقانە زیاد دەکرێن بۆ ئەنجامى گشتى دواى کۆتایی هاتنى پڕۆسەى ژماردنى دەستى، ئەوەش دەبێتە ئەنجامى کۆتایی خولى پێنجەمى پەرلەمان.
