شارەزایەكی كەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما 9 پلە دادەبەزن
  2021-10-14       319       

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرمای شارەكانی عێراق تا 9 پلە دەكات و دەڵێت، سەرجەم شارەكان دواماڵئاوایی لە كەشی گەرم دەكەن.

سادق عەتییە، شارەزا و پێشبینیكاری كەشناسیی عێراقی دەڵێت، سەرەتای وەرزی سەرما لە باكوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات دەستیپێكردووە، پێشبینی دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرماش دەكات، بەجۆرێك جیاوازییەكە دەگاتە 9 پلە لەگەڵ ئەمڕۆدا.

شارەزاكە دەڵێت، سەرمای زستان بەشێوەیەكی پلەبەند لە دەرگا دەدات و پێشبینی دەكرێت بارستە هەوایەكی سارد لە ئەوروپاوە بەرەو عێراق و ناوچەكە بێت، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی بای چالاك لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.

بارستە هەواكە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو یان كۆتاییەكەیدا كاریگەرییەكەی بەتەواوی دەردەكەوێت، بەمەش كەشوهەوا دەبێتە نیمچە زستانە، بەشێوەیەك لە كاتژمێرەكانی شەو و بەرەبەیاندا كەشەكە سارد دەبێت و لە كاتەكانی ڕۆژدا كەشێكی ئاسایی دەبێت لەسەرجەم شارەكان، وەك ئەوەی عەتییە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، دابەزینی پلەكانی گەرما لە باكوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات بەڕوونی هەستیپێدەكرێت، شارەكانی باشووریش دەگرێتەوە بەڵام كەمتر، ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە “سەرجەم شارەكان دواماڵئاوایی لە كەشی گەرم دەكەن”.

پێشبینیكارەكە ڕوونیشیدەكاتەوە، جیاوازی دابەزینی پلەكانی گەرما لەنێوان ئەمڕۆ و كۆتایی هەفتەی داهاتوو لەنێوان 6-9 پلەی سەدی دەبێت.

دوێنێ یەكەم نمەبارانی پاییز لە هەندێك لە شارەكانی هەرێم و ناوچە شاخ
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×