هه‌په‌گه كوژرانی هه‌شت سه‌ربازی توركیای له‌دو چالاكی
گه‌ریلادا له چه‌لێ-ی سه‌ر به جوله‌مێرگ له باكوری كوردستان راگه‌یاند.
ئاوێنه: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه رۆژی 18ی ئه‌م مانگه گه‌ریلا له‌دو قۆڵه‌وه
هێرشی كردۆته سه‌ر بۆسه‌یه‌كی سوپای توركیا له‌ئه‌نجامدا پێنج سه‌ربازی توركیا
كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه دوای ئه‌و چالاكییه دوژمن ناوچه‌كه‌ی
به‌چڕی بۆردومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌هه‌مان رۆژدا گه‌ریلا هێرشێكی دیكه‌ی له‌دژی
هێزێكی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه كه له‌گردی شه‌هید جوله‌مێرگ جێگیربون و له‌ئه‌نجامی
ئه‌و چالاكییه‌شدا سێ سه‌ربازی توركیا كوژراون.