شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبه‌زن
  2021-10-16       363       

شارەزایەکی کەشناسی عێراقی رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبه‌زن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

 ئاوێنه‌:  سادق عەتیە، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە:" لە ناوەڕاست یان کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن، کە ئەگەری هەیە نزیکەی ١٠ پلە دابەزن".

وتیشی:" ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما زیاتر لە شەواندا بەدیاردەکەوێت و جێگیر دەبن".

ئەو شارەزایە لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە:" بە دابەزینی پلەکانی گەرما هاوڵاتییان ماڵئاوایی لە هۆکارەکانی فێنککردنەوە دەکەن".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×