2021-10-19   607     
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی، هۆشداری له زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، " دیسان كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین، بۆیه په‌له بكه‌ن له‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا".
د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، " دیسان كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین، ئه‌مڕۆ زیاد له 170 (سه‌د و حه‌فتا) نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری خه‌وێندراون، به‌شێكیان له به‌شی چاودێری وردن، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی كات شوێن نیه بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشی تازه، ئێستا له ئاماده‌كارین بۆ كردنه‌وه‌ی قاوشێكی تازه بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌خۆش".
راشیگه‌یاند، "نه‌خۆشێكم بینی ته‌مه‌نی 38 ساڵ بو، 70%ی سیه‌كانی ئیلتیهابات بو، ڕێژه‌ی ئۆكسجینی 65 بو، له عنایه‌ش شوێن نه‌بو بیهێڵینه‌وه، كه پرسیارم له هاوه‌ڵی نه‌خۆشه‌كه كرد به‌داخه‌وه ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبو".
د.داهات حه‌وێزی له‌په‌یامێكیشدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن و ده‌شڵێت، "تكایه په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان".