جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو دۆزرایەوە
  2021-10-21       732       


بەرپرسانی تەندروستی روسیا رایدەگەیەنن، تیمەکانیان لەئەنجامی پشکنین و دیاریکردنی جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا ژمارەیەک توشبویان دەستنیشان کردوە کە توشی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی  AY.4.2 بون کە یەکێکە لەگۆڕاوەکانی دەلتا کۆرۆنا، بۆیە هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوە بەجیهاندا بڵاوببێتەوە.

ئاوێنه‌: کامل حافوز، سەرۆکی بەشی توێژینەوەی نەخۆشییەکان لە دەستەی پاراستنی بەکارهێنەر لەروسیا رایگەیاند، ئەگەری بڵاوبونەوەی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی  AY.4.2 لەڕوسیا و جیهان بونی هەیە، بەدوریش نازانرێت بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوەی دەلتا کۆرۆنا ببێتەهۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا لەبڵاوبونەوەدا ڤایرۆسێکی چالاکە و جیاوازە لەجۆرە گۆڕاوەکانی دیکە، ئەم تایبەتمەندییەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا.

پێشوتریش وەزارەتی تەندروستی بریتانیا رایگەیاندبو،  جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی  AY.4.2 لەوڵاتەکەیاندا بڵاوبوەتەوە و بەراورد بە دەلتا کۆرۆنای بنەڕەتی، جۆرە گۆڕاوەکەی بەڕێژەی 10-15% توانای بڵاوبونەوەی زیاترە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×