ئەردۆغان دەڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دەوڵەتان
  2021-10-22       553       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ هیچ جۆره‌ چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌ بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌وڵه‌تان، دیموكراسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی."

ئاوێنە: ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی كۆنسەی میدیایی توركیا، لە رێگەی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە وتیشی"هاوشێوەی بابەتە ستراتیجییەکانی دیکە لە پرسی راگەیاندنیشدا خۆمان دەردی خۆمان چارەسەر دەکەین".

بەقسەی سەرۆك كۆماری توركیا، وڵاتەكەی وه‌ك چۆن له‌ بابه‌تی پیشه‌سازیی به‌رگری و سه‌ربازیدا به‌ ته‌واوی پشتی به‌ بیانییه‌كان نه‌به‌ستوه‌، ناكرێت بابه‌تی په‌یوه‌ندیش بۆ كه‌سانی دیكه‌ جێبهێڵێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×