بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سبەى ئاسمانى هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەى ئەم هەفتەى داهاتو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت، رۆژى پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا.
بەپێی کەشناسی، رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت، سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت تا ڕادەیەک جێگیرە خێراى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.