ئەوروپاو بیلاڕوس هەڕەشە لەیەكتر دەكەن
  2021-11-12       472       

بەرپرسانی ٢٧ وڵاتەكەی یەكیەتی ئەوروپا  بیلاڕوس تۆمەتبار دەكەن بەهاندانی كۆچبەران بۆ لاوازكردنی ئاسایشی  یەكییەتی ئەوروپاو هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆی زیاتر دەكەن بەسەر بیلاڕوس، ئەگەر بێتو كۆتایی بەقەیرانی كۆچبەرانی سەرسنور نەهێنێت. لەبەرامبەریشدا سەرۆكی بیلاڕوس، ئەلیكسەندەر لۆكاشینكۆ  هۆشداری دەداتە  ئەندامانی یەكییەتی ئەوروپا، گەربێتو سزای نوێی بەسەردا بسەپێن، ڕێنادا گازی سروشتی بگاتە ئەوروپا، كە لەڕوسیاوە بەوڵاتەكەیدا تێپەڕ دەبێت.

ئاوێنە، كاوە ڕەش: بەپێی سەرچاوەی هەواڵی تۆڕی  بی،بی،سی،  زۆربەی كۆچبەرەكان پێكهاتون لەخەڵكی عێڕاق و سوریاو یەمەن ، ئێستالەناو كەشوهەوایەكی  ساروبەستودا، لەسەر سنور گیریان خواردوە هیواخوازن  ببپەڕنەوە ئەوروپا.
هاوكات ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنجێڵا مێركڵ، لەم هەفتەیەدا  پەیوەندیكردوە، بەڤلادیمر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیاوە، بۆ گوشارخستنە سەر سەرۆكی بیلاڕوس، ئەلیكسەندەر لۆكاشینكۆ، تاچیدیكە كۆچبەران وەك كارتی گوشاری سیاسی بەرامبەر ئەوروپا بەكارنەهێنێت.
ڕەنگە بەشێك لەسزاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەڕۆژی دووشەممە دەست پێ بكەن. لەنێویاندا ڕێوشوێنی گونجاو  بگردرێتەبەرلەوەستاندنی گەشتی هێڵە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەكان، ئەوانەی کۆچبەران دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانە شاری مینسكی پایتەخت لەبیلاروس.
بۆ ئەو مەبەستە هێڵی فڕۆکەوانی نیشتیمانی توركیا، توركیش ئایرلاین ڕایگەیاندوە، کە فرۆشتنی بلیتی گەشتەكان بەچەند ڕێگایەک بۆ هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن سنووردار دەکات.
هاوكات حكومەتی عێراقیش دەڵێ، کە گەشتی ئاسمانی ڕێكدەخات بۆ  گەڕاندنەوەی خەڵکی عێراقی لە بیلاروسەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×