لەبیلاروسیاوە بیرت ئەکەم سلێمانی
  2021-11-13       1709       

هێمن ئەحمەد

 

لێم ببورە کە بومەتە سەرکێشێکی توڕە و 

بێ شەرمی نێودەوڵەتی 
دەزانم زۆر نیگەرانی

ئەمشەو دڵم 
لاشەی سارد و سڕم
بە پێخەفێکی تەزیو دەسپێرێ و     

 لەسنوری بیلاڕوسەوە
دێتەوە لات بە میوانی

دڵنیابە بیرت دەکەم
بەقەد مەودای 
پەرژینە دڕکاویەکانی ئەوروپا و 
بە ژمارەی درەختی 
هەموو جەنگەڵەکانی

پیرۆز بێ یادی پڕ شکۆت
شاری شاران سلێمانی
شاری شاران سلێمانی


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×