گەزیزە دێتەوە سەر تەختەی شانۆ
  2021-12-02     

دوای دابڕانێكی زۆرر وەك ئەكتەر دوبارە هونەرمەند (گەزیزە عومەر) لە كارێكی نوێدا دێتەوە سەر تەختەی شانۆ.

ئاوێنە: شەهێن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند: تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە لە دوا بەرهەمیاندا شانۆیی (دۆزەخێك بو) نمایش دەكەن، كە لەنوسین ‌و دەرهێنانی گەزیزە خۆیەتی و هەریەك لە (گەزیزە عومەر، میدیا رەئوف بێگەرد، شیلان عەبدوڵا) وەك ئەكتەر رۆڵ دەبینن‌و هونەرمەندی موزیسیان (نەوژین محەمەد) كاری موزیكی شانۆییەكە دەكات‌و وەك ئەكتەر لەسەر تەختەی شانۆ رۆڵی دەبێت.

شەهێن ئاماژەی بەوەشدا كە "شانۆیی (دۆزەخێك بو) لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كراوەو ئەركی كارەكەی لەئەستۆ گیراوەو بڕیاریشە رۆژی 9ی ئەم مانگە شانۆییەکە بۆ یەكەمجار لەسلێمانی نمایش بكرێت."

بەپیی قسەی شەهێن سابیر "شانۆیی (دۆزەخێك بو) باس لەپرسی ژنانی رزگاربوی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتەو كاریگەرییە نەرێنیانەی ئەو ژنانە دەكات كە چۆن دوبارە وێرانی قوربانی دەستی كولتورە كۆمەڵایەتییەكان قوربانی جەنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كوردو نەتەوە یەكگرتوەكان."

بەڕێوەبەری بەرهەمی شانۆییەكە هونەرمەند (رێباز محەمەد جەزا)یەو (بێستان سالار) بەڕێوەبەری شانۆیە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×