مەسعود بارزانی ’’دوو كاندیدی هەیە’’ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق
  2021-12-06       3604       

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە هەوڵدایە یان هوشیار زێباری خاڵی كە وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی بووە یان فوئاد حسێنی سەرۆكی دیوانی پێشووی و وەزیری دەرەوەی ئێستا بكاتە سەرۆك كۆماری عێراق.  

ئاوێنه‌: رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، زێباری گرفتی هەیە چونكە لە كۆتاییەكانی 2016 لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێوەرگیرایەوە، لەكاتێكدا پارتی ئەمەی بە تەسفیەی سیاسی لەقەڵەم دا.   

ئەلعەرەب باس لەوەش دەكات بارزانی هەوڵ دەدات كەڵك لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی وەرگرێت، بۆ ئەوەی خۆی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق دابنێت لە كاتێكدا پێشتر ئەم پۆستە پشك و بەركەوتەی یەكێتی بووە لە بەشی كورد.   

هەروەها باس لەوەش دەكات نوێنەرێك بەناوی بارزانییەوە (حەمید دەربەندی) چووەتە بەغدا بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان، بەر لەوەی ڕاوێژی لەسەر بكرێت، بەڵام بەگوتەی ئەلعەرەب "هێشتا چانسی بەرهەم ساڵح بەهێزە چونكە كاندیدە سەربەخۆكان پاڵپشتی دەبن"، هەروەها باسی لەوەكردووە پەیوەندی لەگەڵ سەدرییەكان باشە.   

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×