مەحمود سەنگاوی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ لەیەکێتی‌‌و میحوەری گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە دورخرابێته‌وه‌
  2021-12-07       2268       

مەحمود سەنگاوی،  ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی‌‌و لێپرسراوی میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دورخستنەوەی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، بڵاوکردنەوەی‌ ئەو دەنگۆیانە مەبەست لێیی چەواشەکاری و شێواندنی بیر و ھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:


کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیایەکان
بەداخەوە لە چەند میدیایەکی سێبەریەوە چەند ھەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی دەربارەی دوورخستنەوەی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوکراونەتەوە کە مەبەست لێیی چەواشەکاری و شێواندنی بیر و ھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە.
ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیکردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەەی کوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرک ولێپرسراویەتی خۆی وەک میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە جگە لە لێپرسراویەتیە حیزبیەکەی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە خزمەتکردن بەردەوامە.
بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ڕوون و ئاشکرا بێت سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە و ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕیزی پێشەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لا پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆست و پایەیە. ئێستاش لە ھەر کاتێک زیاتر و وەک ھەمیشە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕۆڵەی بە ئەمەک و دڵسۆزی (ی.ن.ک) و ڕێبازی پیرۆزی شەھیدانە.
نوسینگەی تایبەتی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی
٢٠٢١/١٢/٧

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×