ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: توشبون زیاتر بوە لە چاكبونەوە
  2021-12-08       604       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زیاتربوە لە ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا كەمی كردوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 152 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 255 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 242 توشبوش چاكبونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 2 لە راپەڕین.

 

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٦٥١ ) 

١. پشکنین: ( ٤١٥٢ پشکنینی نوێ)

• ( ٢٢٨٢) هەولێر

• ( ٥١١) سلێمانی

• ( ١٢١٣) دهۆك

• ( ٢٢) هەڵەبجە

• ( ١٢٤) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( ٢٥٥ توشبوی نوێ)

• ( ١٢١) هەولێر

• ( ٥١) سلێمانی

• ( ٧٦) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٧) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: ( ٢٤٢ چاکبون)

• ( ١٢٠) هەولێر

• ( ٠) سلێمانی

• ( ١٠٥) دهۆك

• ( ٣) هەڵەبجە

• ( ١٢) گەرمیان

• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٨ مردن)

• ( ٣) هەولێر

• ( ١) سلێمانی

• ( ٢) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٠) گەرمیان

• ( ٢) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)

پشکنین ٣٥٦٤٢٠٦ (١٣٠٧١٢٩ هەولێر، ٨٦٩٩٧٩ سلێمانی، ١٣٦١٥٦٢ دهۆك، ٢٥٥٣٦ هەڵەبجە)

توشبون ٣٧٧٦٥٩ (١١٢٢١١ هەولێر، ١٢٩٦٥٧ سلێمانی، ١٢٨٤٥٠ دهۆك، ٧٣٤١ هەڵەبجە)

چاکبون ٣٦٦٠٦٢ ( ١٠٨٥٩٣ هەولێر، ١٢٥٤٨٤ سلێمانی، ١٢٤٩٣٣ دهۆك، ٧٠٥٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر  ٤٦٣٩ (١٦٢٠ هەولێر، ١١٩٤ سلێمانی، ١٧٧٦ دهۆك، ٤٩ هەڵەبجە)

مردن ٦٩٥٨  (١٩٩٨ هەولێر، ٢٩٧٩ سلێمانی، ١٧٤١ دهۆك، ٢٤٠ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٨ی كانونی یەكەم ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×