نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2021-12-11       493       

نرخی نەوت بە رێژەی 1.25% بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە سەرووی 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی نرخی نەوت دابەزی بۆ خوار 75 دۆلار، بەڵام سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 11 کانوونی یەکەم 2021 جارێکی دیکە نرخی نەوت بەزبووە و ئێستا هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، بەپێی بازاڕی بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×