سەرپەرشتیاری "مەستی فیلم": بەڕێوەچونی خولی پێنجەمی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، نایاساییە
  2021-12-16     
فۆتۆ: ئاوێنە

سەرپەرشتیاری كۆمپانیای مەستی فیلم، بە ئاوێنەی راگەیاند، بەڕێوەچونی خولی پێنجەمی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، كە بڕیارە سبەی هەینی، دەست بەكارەكانی بكات، "نایاساییە"و بە بڕیاری دادوەر دەبو كارەكانی رابگیرێن چونكە ناو و لۆگۆی فیستیڤاڵەكە بەناوی كۆمپانیاكەی ئێمەوە تۆمارەو لەلایەن كەسانی دیكەوە بەكارهێنراوە.

ئاوێنە: فواد جەلال رەشید، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای مەستی فیلم، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاوێنەی راگەیاند"چوار خولی پێشوی فیستیڤاڵی فیملی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئێمە ئەنجاممان داون وەك كۆمپانیای مەستی فیلم كە رێگەپێدانمان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ناو و لۆگۆی فیستیڤاڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هێماكانی كوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم و لەژوری بازرگانی سلێمانیش تۆمارە بەناوی ئێمەوە."

ئەوەشی وت"یەك دو كارمەند كە لای ئێمە بە پارچە كاریان دەكرد، لە ئێمە جیابونەتەوەو چون شوێنێكیان دروستكردوە بەناوی دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئەوەی خۆیان فیستیڤاڵ بكەن، منیش چەندین جار پێم وتون بچن فیستیڤاڵی خۆتان بكەن و پیرۆزباییشتان لێدەكەم، بەڵام ناتوانن ناو و لۆگۆی ئێمە بەكاربهێنن."

بەقسەی فواد جەلال "ئەوان ناو و لۆگۆكەیان بەكارهێناوەو خولی پێنجەمی فیستیڤاڵەكەیان راگەیاندوە كە سبەی دەست بە كارەكانی بكەن."

وتیشی"ئێمە كەیسەكەمان بردۆتە دادگاو بەرپرسی دەزگاكەیان دەستگیركراو بە كەفالەت ئازادكراو دادوەر ئەمڕۆ بڕیاری دا بە دەستبەسەرداگرتنی هەمو كەلوپەلەكانی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی كە فیستیڤاڵەكە ئەنجام نەدرێت تا دادگا كەیسەكە یەكلایی دەكاتەوە، بۆیە بەڕێوەچونی فیستیڤاڵەكە نایاساییە، چونكە دادوەر بڕیاریداوە بە راگرتنی كارەكان. تەنانەت بەبڕیاری دادوەر شوێنەكەیشیان داخرا كە لە تەلاری سەردەمە."

ئەو قسانەی فواد جەلال لە كاتێكدان هەر ئێوارەی ئەمڕۆ شەهێن سابیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا جەختی كردەوە كە "دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەهەمان کات و شوێنی خۆیدا سبەی رۆژی هەینی کاتژێر چوار ڕێوڕەسمی دەسپێکی فێستیڤاڵ بەڕێوە دەبات و ڕۆژانی دواتر تا 23ی مانگ چالاکیەکانی وەک خۆی بەڕێوە دەچێت."

لەوبارەیەوە فواد جەلال رەشید، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای مەستی فیلم لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاوێنە وتی"بڕیارەكەی دادوەر بۆ راگرتنی كارەكانی خولی پێنجەمی فیستیڤاڵەكە لە رێگەی حزبەوە دەستكاریكراوە."

جەلال رەشید جەختی كردەوە "ئێمە دەستبەرداری ئەو مافەی خۆمان نابین."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×