نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە
  2021-12-31       455       

ئەمڕۆ هەینی کۆتا رۆژی ساڵی 2021، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرزبوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا لە 80 دۆلار نزیك بوەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلارو 34 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەكساس بە 76 دۆلارو 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

کارگێڕی نەوتی ئەمریکا رایگەیاندوە کە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ئەم هەفتەیە بە بڕی 3.6 ملیۆن بەرمیل کەمبوەتەوە و هەروەها پێشبینیشکراوە قەبارەی بەنزینی یەدەککراو لە ئەمریکا بە هەمان شێواز کەم بوبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×