نرخی نەوت، ئەمڕۆ شەممە، لە یەكەم رۆژی ساڵی نوێدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئاوێنە: نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە 77 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای دابەزینی نەوت لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبوە.