وەزارەتی دارایی: سبەی موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت
  2022-01-01       766       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی پشوی رەسمی بانكەكانە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی یەکشەمە بەرواری 2022/1/2 موچەی مانگی 12ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشو، سەرەڕای ئەوەی هەمو ساڵێک 1/2 پشوی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردو، بەڵام سبەی ئەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن."

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە ئاوێنەی داون، ، بڕیارە رۆژی دوشەممە، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و رۆژی سێشەممە موچەی یەكەكانی 70و 80 دابەش بكرێت.

هەفتەی پێشو وەزارەتی دارایی رایگەیاندبو، دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 12، بەهۆی پشوەكانی سەری ساڵەوە بۆ 2ی 1ی 2022 دوادەكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×