به‌گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیای "سۆمۆ"ی تایبه‌ت به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق، مانگی ڕابردو عێراق زیاتر له 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له‌حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، له‌مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021دا، بڕی 101 ملیۆن‌و 579 هه‌زارو 927 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 7 ملیار‌و 37 ملیۆن دۆلار بوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، "كۆی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/1) له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه بڕی 88 ملیۆن‌و 570 هه‌زار 290 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، نه‌وتی كه‌ركوكیش كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه بڕه‌كه‌ی 2 ملیۆن‌و 700 هه‌زارو 95 به‌رمیل نه‌وت بوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رۆژانه به‌تێكڕا 3 ملیۆن‌و 277 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌تێكڕا 72 دۆلار بوه.