سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوای‌ ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ مریشكی‌ به‌ستو ده‌كات
  2022-01-01       830       

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەشاری سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ به‌رپرسان ده‌كات‌و داوای‌ ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ مریشكی‌ به‌ستو ده‌كات.

ئاوێنە، زریان محەمەد: نازم عه‌بدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەشاری سلێمانی لەپەیامێکدا کە ئاراستەی بەرپرسان‌و پزیشکان‌و هاوڵاتیانی کردووە دەڵێت، "داواکارم تەواوی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتیوانمانبن لەبەرەو پێشبردن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی مریشک کە لەئێستادا توانیومانە تەواوی بازەڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕکەینەوە بە مریشکی زندو وە لەئێستادا توانای هەناردەکردنیشمان هەیە بۆیە داواکارین هەمولایەک ڕێگربێت لەهاتنە ناوەوەی مریشکی بەست و کە زیانی زۆری پێگەیاندوین".

راشیگه‌یاندووه‌، "داواکارم لەتەواوی پزیشکانی ڤێرترەنەری لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی تەواومان بکەن بۆ ئەوەی ئەم کەرتە بەرەو داروخان نەڕوات هاوڵاتیان هۆشیار بکەنەوە لەوەی مریشکی بەستو بەکار نەهێنن چونکە زیانی هەیە بۆیان وەسەرچاوەکانی مریشکی بەستو دیارنیە هیوادارین پزیشکان هاوکارمانبن و  لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ هەوڵی خۆیان بخەنەکار".

لەپەیامەکەی‌ سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا هاتووه‌، "داواکارم هاوڵاتیان پشتیوانی لەبەرهەمی ناوخۆی بکەن و مریشکی زندو بکڕن و واز لە کڕینی مریشکی بەستو بهێنن، کەرتی بەرهەم هێنانی مریشک ژیانی هەزاران خێزانی لەناوخۆی کوردستاندا پێوە بەندە بۆیە هاوڵاتیانیش پشتیوانیمان بکەن و بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکان زیاتربێت و دڵنیابن لەوەی کەمریشکێکی تەندروستیان بۆ بەرهەم دەهێندرێت".

نازم جاف، داواش لەچێشتخانەو ڕێستۆرانتەکان دەکات بۆ پشتیوانی لە خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان مریشکی زندو بەکار بهێنن و دڵنیای بدەن بەهاوڵاتیان کە مریشکی ناوخۆی زندو بەکار دەهێنن نەک بەست و چونکە سەرچاوەی مریشکی بەستو هیچکات دیارنیە کەچۆن دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ده‌ڵێت، "لەئێستادا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لەترسی پشتیوانی نەکردن و بەردەوامی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو گرانبونی‌ سوتەمەنی، جوچکیان نەخستۆتە هۆڵەکانیان بۆیە لەئێستادا نرخی مریشکی زیندو گرانبووە بەرهەم هێنان کەمبووە و خواست زۆربووە، بەڵام دڵنیای دەدەین بەهاوڵاتیان هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دوبارە خستنەناوەوەی جوچک بۆ هۆڵەکان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×